کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرە لە حزبی زەحمەتکێشان دەکات

برای بەڕێزم کاک بەڵێن عەبدوڵا- سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

بەستنی یازدەهەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی و هەڵبژاردنەوەتان وەک سکرتێری حزب لێ پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
ئومێد دەکەم کارەکانی ئەم کۆنگرەیەتان و بڕیارو راسپاردەکانی ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە کارکردن و خەباتی حزبایەتی لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری گەلەکەمان.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەماوەی رابردوودا وەک هێزێکی سیاسی لە خەباتی شاخ و لە شاریشدا رۆڵێکی دیارو بەرچاوی هەبووە، هیواخوازم لە داهاتووشدا بەردەوام بن.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئومێدەوارم هەمیشە سەرکەوتوو بن.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار