بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە .
بە پێی زانیارییەکان یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر رەوشی دارایی ھەرێم و پرسی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، ئەوەش لە کاتێکدایە بەھۆی رەوانەنەکردنی ٢٠٠ ملیاردینارەکەی عێراق بۆ ھەرێم، تائێستا مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران دابەشنەکراوە.
ھاوکات پێشتریش حکومەتی ھەرێم رایگەیاندبوو، ھەموو ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات.