حکومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ رێگریکردن له بهرزبوونهوهی نرخی خۆراک، چەند هەنگاوێک دەگرنەبەر لەوانە، لابردنی گومرگ لەسەر كاڵا و خۆراک و پێویستییەكانی رۆژانە بۆ ماوەی دوو مانگ و دابەشکردنی دوو بەشەخۆراکە بەسەر یەکەوە.
نوسینگهی مستەفا کازمی سهرۆک وهزیرانی عێراق له راگهیهنراوێكدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەی رۆژی ٨ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی وەزیراندا بریاردراوە، دوو بەشەخۆراکپێكەوە بەپێی پسووڵەی خۆراک دابەشبکرێت و پەلەشبکرێت لە پێدانی بەشەخۆراكێک لە مانگی رەمەزاندا و چاویش بخشێندرێتەوە بە ماددەكانی بەشەخۆراک بۆ باشتركردنی.
ئاماژە بەوەشکراوە، بریاریشدراوە بە دواخستنی وەرگرتنەوەی باج لەسەر بازرگانانی هێنانی خۆراک.
ئەوەش هاتووە، هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردن، كە پێشتر بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی دەركرابوو تاوەكو دوو مانگ و دواتر بەپێی دۆخەكە بڕیاری دیكە دەدرێت.
لەلایەن خۆشیەوە حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە وردی چاودێری دۆخی بازاڕ و نرخەکان دەکەن، هەرکەسێکێش بیەوێت نرخی شتومەک گرانبکات سزای دەدەن.