زێلێنسکی: رووسیا تەقەی لە رێڕەوی مرۆیی کردووە

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی رایگەیاند کە رووسیا تەقەی لە رێڕەوی مرۆیی کردووە و رێگری کردووە، تەنیا سەدا یەکی ئەو رێڕەوی مرۆییەی كە پێویستە کراوەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە جەنگ کۆتایی پێ بێت و لەسەر مێزی دانوستان دانیشن.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، پێویستە جەنگ کۆتایی پێ بێت و لەسەر مێزی دانوستان دانیشین، بەڵام نەک لە پێناو تەماحی کۆنی کوشندە، بەڵکو لە پێناو دروستیی و بەرژەوەندیەکانی گەلدا.

سەرۆکی ئۆکراینا سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-ی کرد بۆ بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت لە رووسیاوە و ئەو بڕیارەی بە ئاماژەیەکی بەهێز بۆ هەموو جیهان لەقەڵەمدا و گوتی: بە ناوی خۆمەوە سوپاسگوزاری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بایدن-م. ئەوە بەهێزترین ئاماژەیە بۆ هەموو جیهان. زۆر ئاسانە: هەر فلسێک کە دەدرێت بە رووسیا، دەکرێت بە تۆپ و فیشەک کە دەنرێت بە دەوڵەتانی دیکەی خاوەن سەروەرییەوە.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی باسی لەوەیش کرد کە رووسیا تەقەی لە رێڕەوی مرۆیی کردووە و رێگری کردووە، تەنیا سەدا یەکی ئەو رێڕەوی مرۆییەی پێویستە کراوەتەوە.

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی هەروەها سوپاسی ئەو هاووڵاتییە رووسیانەی کرد کە بۆ پشتیوانیان رژاونەتە سەر شەقامەکان و رایگەیاند کە ئەوانە لە پێناو ئاشتیی تێدەکۆشن.

پەیوەندیدار