شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی یازدەمین كۆنگرەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەکات

شاندی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە دکتۆر ئەرسەلان بایز ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مامۆستا بەکر مستەفا سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد، شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەلایەن بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی کوردستان و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی گشتی پێشوازییان لێکرا، شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی یازدەمین كۆنگرەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد .

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار