فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئاشكرایكرد، لە ئایندەیەكی نزیكدا 200 ملیارەكەی بەغدا رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
فارس عیسا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەغدا 200 ملیار دینارە مانگانەكە بۆ هەرێمی كوردستانی رەوانە بكات و بگاتە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو پارەیەش بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەكار دەهێنرێت.
تاوەكو ئێستا 200 ملیار دینارە مانگانەكەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە و دەنگۆی بڕینی هەبوو، بەڵام بەپێی سەرچاوەكان هیچ نوسراوێكی فەرمی بۆ بڕینی ئەو پارەیە نییە.