کۆمپانیای چێری کە بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا چینییەکان دادەنرێت بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبیل، جۆرێکی نوێی ئۆتۆمبیلەکانی دەخاتە بازاڕەوە، کە رکابەری ئۆتۆمبێلە جیهانییەکانی دیکە دەکات بەتایبەت ئەوانەی بەشێوازی کروس دروست دەکرێن.
ئۆتۆمبیلەکە هاوشێوەی تیگۆ هەشتە کە ساڵی رابردو چێری بڵاویکردەوە، بەڵام چەند گۆڕانکارییەکی تێدا ئەنجامدراوە، بە تایبەت لە روکاری دەرەوە و لایتەکانیدا کە کراون بە ئێڵ ئی دی.
درێژی ئۆتۆمبیلەکەی چێری چوار مەتر و(74) سانتیمەترە، پانییەکەی (186) سانتیمە و ماوەی نێوان تایەکانی پێشەوە و دواوە دوو مەتر و (71) سانتیمەترە.
لەڕووی تەکنیکییەوە وا دروستکراوە ببێتە یەکێک لە پێشکەوتوترینەکان لە جیهاندا، دوو شاشەی لەمسی گەورەی تێدایە و ڕوی بەردەم شۆفێر هیچ دووگمەیەکی پێوە نییە، جگە لەوانەی بە سوکانەکەوەیە.
سەقفەکەی پانۆرامایە و کوشنەکانی سیستمی ساردی و گەرمایان تێدایە، هاوکات، بزوێنەرەکانی بە دوو جۆری(15و 20 )و هێزی(197) ئەسپ و (254) ئەسپ بەردەستە.