ئەمریـــكا : هێزەكانی سوریای دیموكرات وەك هاوبەشێكی بەهێزی ئەمریكا دەمێننەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هێزەكانی سووریای دیموكرات وەك هاوبەشێكی بەهێز و بە توانای ئەمریكا دەمێننەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند، هێزەكانی سووریای دیموكرات وەك هاوبەشێكی بەهێز و بە توانای ئەمریكا دەمێننەوە و هەسەدە هاوبەشێكی سەربازی متمانەپێكراوی ئەمریكایە.

راشیگەیاند هەسەدە چەندین هێرشی كردووەتەسەر توندڕۆكانی داعش و چەندین سەركردەی داعشی كووشتووە و دەستگیركردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد هێزەكانی سووریای دیموكرات چەندین تۆڕی سیخوڕی و تیرۆرستی سەر گرووپی تیرۆرستی داعشیان دەستگیركردووە و هەڵوەشاندووەتەوە.

هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ماوەكانی رابردوودا چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە دژی گرووپی توندڕۆی داعش بەڕێوەبردووە و توانیان پایتەخت داعش بگرن و كۆتایی بە دەسەڵاتە توندڕۆییەكەی ئەم گرووپە لە سووریا بهێنن لە 2019.

پەیوەندیدار