سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ رایگهیاند: “لە ئۆکراینا ھێرش لە دژی خەڵکی مەدەنی دەبینین و ئەمەش تاوانی جەنگە
یەنس ستۆلتنبێرگ لە میانی گوتارێکیدا لە کۆنفرانسی ئاسایش و بەرگریی ئۆتاوا، رووسیای بە رێگرتن لە ئاشتیی ئەورووپا تۆمەتبارکرد.
ستۆلتنبێرگ ئاشكرایكرد، شەڕی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ سەر ئۆکراینا یاسای نێودەوڵەتیی و ئاشتی و ئاسایش کە سیستمی نێودەوڵەتیی فەراھەمی کردووە، پێشێلکردووە و رووی قسەکانی کردە پوتین و گوتی: “ئەو شەڕە رابگرە، سەربازەکانت بکشێنەوە و بگەڕێوە بۆ دیپلۆماسییەت”.
ههروهها گوتی: “لە ئۆکراینا ھێرش لە دژی خەڵکی مەدەنی دەبینین و ئەمەش تاوانی جەنگە”.”ھەڕەشەی چەکی ئەتۆمی کەمتەرخەمی و مەترسیدارە”
سکرتێری گشتیی ناتۆ ھەڕەشەی چەکی ئەتۆمی لەلایەن پوتین بە “کەمتەرخەمی و مەترسیدار” ناوبرد و باسی لهوه كرد تا رووسیا، چین و کۆریای باکوور چەکی ئەتۆمییان ھەبێت ناتۆ بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی لە دەستیدا دەبێت.
دووپاتیشیکردەوە کە ناتۆ، ناتوانێت داواکاریی ئۆکراینا بۆ راگەیاندنی ناوچەی دژە فڕین جێبهجێبكات و گوتی: “بە جێبەجێکردنی ناوچەی دژەفڕین دەبێت ھێرش بکرێتە سەر سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا. ئەمەش پێکدادانێکی راستەوخۆ لە نێوان ناتۆ و رووسیا درووست دەکات، پەرە بە شەڕی ئۆکراینا دەدات و دەبێتە ھۆکاری درووستبوونی شەڕێکی تەواو لە نێوان ناتۆ و رووسیا لە ئەورووپا