سورییەکان دەرکەن ئۆکرانییەکان وەربگرن

ڕێبەری پارتێکی ڕاستڕەوی هۆڵەندی داوا لەحکومەتی وڵاتەکەی کردووە پەنابەرە سورییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەربکات‌و لەجیاتی ئەوە پەنابەرە ئۆکرانییەکان وەربگرێت.

خیرت فیڵدز ڕێبەری پارتی ئازادیی ڕاستڕەوی هۆڵەندی کە یەکێکە لەگەورەترین پارتەکانی هۆڵەندا، داوای لەحکومەتی وڵاتەکەی کردووە پەنابەرە سوریی‌و نەتەوەکان تر لەو وڵاتەکە بکاتە دەرەوە تاوەکو جێگای پێویست بۆ پێشوازیکردن لەپەنابەرە ئۆکرانییەکان دابینبکات کە بەهۆی پەلامار ڕوسیا بۆسەر وڵاتەکەیان کۆچبەر بوون.

ئەو پارتە ڕاستڕەوە هۆڵەندییە باسی لەوەکردووە، پەنابەریی سورییەکان ساختەو ناڕاستەو دۆخەکەیان قۆستۆتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئۆکرانییەکان گوزارشت لەپەنەبەری ڕاستەقینە دەکەن.

فیڵدز هۆشداریداوە لەوەی وڵاتەکەیان پڕبووە، لەکەسانی پەنابەرو ناکرێت خەڵکی تریش وەربگیرێت، هەربۆیە دەبێت پەنابەرە سورییەکان‌و پەنابەرانی نەتەوەکان تر وڵاتەکەیان جێبهێڵن.

پەیوەندیدار