كه‌شناسی: ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دروستبونی تۆز و خۆڵ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ  ئاسمان له‌ نێوان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دروستبونی تۆز و خۆڵ، سبه‌ینێش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه‌ له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان، له‌گه‌ڵ دروستبونی تۆز و هۆڵ، خێرایی با له‌نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 17 پله‌ و نزمترین پله‌ی گه‌رما 4 پله‌ ده‌بێت.

به‌پێی كه‌شناسی، سبه‌ی ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه‌ له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان.

پەیوەندیدار