سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئەو دەستدرێژییەی شاری هەولێری ئازیزی کردە ئامانج و خەڵکەکەی تۆقاند دەستدرێژییە بۆسەر ئاسایشی گەلەكەمان.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر له تویتێكدا رایگه‌یاند، “ئەو دەستدرێژییەی شاری هەولێری ئازیزی کردە ئامانج و خەڵکەکەی تۆقاند، دەستدرێژییە بۆسەر ئاسایشی گەلەكەمان، لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی برا بەدواداچونم كرد
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “هێزەكانمان لێكۆڵینەوە لە هێرشەكان دەكەن و بەرەنگاری هەر چەشنە تێكدانێكی ئاسایشی هاووڵاتیان و شارەكانمان دەبینەوە
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند، “شەوی 13/12-٣-2022، پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی، 12 موشەکی دورمەودای بالیستی لە سنورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، موشه‌كه‌كان ناوچە سڤیلنشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان 24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە وخانوەکانی ئەو ناوچەیە کەوتوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە و تەنیا هاوڵاتییەک بە سوکی برینداربوە.