لە خولی ئیتاڵیا میلان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئیمپۆلی بردەوە و لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی ئیمپۆلی کرد.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی میلان کۆتاییهات، گۆڵەکەش پێر کالۆلۆ تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمد هەردوو یانە هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیاندا بەڵام سەرجەمیان بێسوود بون و یاریەکە بەهەمان ئەنجامی تایمی یەکەم کۆتاییهات.
بەو ئەنجامە، میلان بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد، ئیمپۆلیش بە 32 خاڵ لە 13ی ڕیزبەندیدایە.