وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لە ڕێگەی نوسراوێكەوە ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لەدەرەوەی وڵاتن و ناتوانن بگەڕێنەوە، دەتوانن داواكاری مۆڵەتی بێموچە ئاراستەی نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە بكەن.
لە نوسراوێكەی وەزارەتی داراییدا، كە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە هاتووە: پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران، سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ داواكاری درێژكردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی لە درەوەی وڵات نیشتەجێن و ناتوانن بگەڕێنەوە وەزارەتی درایی ڕوونكردنەوەیان پێدەدات.
بەپێی روونكردنەوەكە، پێویستە داواكاری درێژكردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەیان ئاراستەی نوێنەرایەتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لە دەرەوەی وڵات بكرێت و دواتر لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاراستەی وەزارەتی درایی و لایەنە پەیوەند\یدراەكان دەكرێت بۆ بڕیاردان لەسەری.
ئەوەشخرواەتەڕوو، بڕیارەكە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە كە 31ی كانوونی دووەمی ئەمساڵە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.