پێنج ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرە

شارەزایان پێیانوایە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم پەیوەندی راستەوخۆی بە شێوازی ژیان و خواردنەوە هەیە، لەو بارەیەوە ئامۆژگاری خەڵکی دەکرێت پێنج هەنگاو بگرنەبەر بۆ خۆپاراستن لێی:

یەکەم، خواردنی تەندروست:
خواردنی سەوزە و میوە و لەدیارترینیان شیلک، گێزەر، سێو و مۆز،یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکرە لە خوێن دەدەن، دوورکەوتنەوە لە زۆر خواردنی گۆشتی سور.

دووەم، تیشک خستنەسەر جۆریەتی نەك چەندیەتی:
خواردنی بڕێکی زۆر لە پڕۆتین کە جەستەمان پێویستییەتی و کەمکردنەوەی کاربۆهایدرەیت، خواردنی بەشێکی کەمی پڕۆترین باشترە لە خواردنی بڕێکی زۆری کاربۆهایدرەیت کە جەستە تێرناکات.

سێیەم،

خواردنی پاقلەمەنییەکان وەکو فاسۆلیا و پاقلە و نیسک کە رێژەی شەکر لە خوێن دادەبەزێنن.

چوارەم، خواردنی چەوری تەندروست:
ئەو چەورییانە لە ماسی و ئەڤۆکادۆ و چەرەساتدا هەیە و چەورییە زیان بەخشەکان زیاتر لە خواردنە سورەوەکراوەکاندا هەیە.

پێنجەم، لەکاتی وەرگرتنی دەرماندا رەچاوی خواردنیش بکرێت:
خواردن کاریگەری لەسەر ئەو دەرمانە هەیە کە وەردەگرێت، پێویستە رەچاوی ئەوە بکرێت کام جۆری خواردن کاریگەری لەسەر جەستە دروست ناکات و تەندروستی ناخاتە مەترسییەوە.

پەیوەندیدار