پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، ئیرادەی گەلی كوردستان لەوە بەهێزترە ”بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە” لەق ببێت.
کاردانەوەکان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی هەولێر بەردەوامە و پەرلەمانی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت “به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه زۆر به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ترسنۆكانه ده‌كه‌ین كه شه‌وی رابردوو به‌بێ هیچ پاساوێك كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.”
پەرلەمانی کوردستان داوایەک ئاراستەی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات “كاری جیدی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژی و هێرشانه بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی چیدی رێگه نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان.”
دەقی پەیامەکەی پەرلەمانی کوردستان
پەرلەمانی كوردستان زۆر بە توندی ئیدانه‌ی هێرشە مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هەولێر دەکات
به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ترسنۆكانه ده‌كه‌ین، كه شه‌وی رابردوو به‌بێ هیچ پاساوێك كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وته‌وه.
ئێمه له كاتێكدا نیگه‌رانی و هاوسۆزیی خۆمان بۆ هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر ده‌رده‌بڕین، له هه‌مان كاتدا داوا له حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كاری جدی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژی و هێرشانه بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی چیتر رێگه نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان.
ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە لەق ببێت.
په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢٢/٣/١٣