بڕیارە ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانیان بەڕێوەبچێت.
دیمیتری پێسکۆف، وتەبێژی کرملن رایگەیاند، ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ دەستپێدەکاتەوە و گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان پۆتین و زێلنسكیش ئەگەرێكی كراوەیە.
پێشتر چەند جارێک کۆبوونەوە لەنێوان شاندی رووسیا و ئۆکرانیا ئەنجامدراوە، دوایین گفتوگۆشیان 10ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی نێوان سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و دیمتری کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا بوو ، بە نێوەندگیری مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماتی لە شاری ئانتاڵیای تورکیا.
دیمیتری بیسیکۆڤ وتەبێزی کۆشکی کریملینی روسیا ئەمڕۆ 14/3/2022، گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ دەستپێدەکات. ئاماژەی بەوەکردووە، “لایەنێک ئەگەری چاوپێکەوتنی رووبەڕوو لەنێوان ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا باسکردووە.”
ئاشکراشی کردووە، “مەرجی روسیا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسکی ئەوەیە پێش کۆبوونەوەکە پێویستە روون و دیاریکراو بێت کە چی لە نێوان هەردوو سەرکردەدا باس دەکرێت و بە چ ئەنجامێک دەگات.”
لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆکانی وەفدی روسی و ئۆکرانیا لە بێلاروسیا بیدیکۆڤ ئەوەی خستەڕوو، “دانوستانەکان بەردەوامن و نەپچڕاون و ئێستا لەڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە دانیشتنەکان بەڕێوەدەبرێن.”
ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزیری دەرەوەی هەردوو وڵات لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بە سەرپەرشتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و مەولود چاوش ئۆغڵو لە داوای کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەدا، “هەوڵدەدەین کۆبوونەوەی داهاتوی نێوان روسیا و ئۆکرانیا لە ئاستی لوتکەدا بێت.”
لە مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا، روسیا داوای لە ناتۆ کرد کە بەهیچ جۆرێک ئۆکرانیا بەشداری پێنەکات لە هاوپەیمانیەتییەکەدا و باسی لەوەشکرد، ئەگەر کارێکی وا ئەنجام بدرێت ئەوا مەترسی زۆر بۆ سەر ئاسایشی روسیا دروست دەبێت و کاردانەوەی توندیان دەبێت.
ماوەی سێ هەفتەیە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و ئەو وڵاتە بەردەوام تۆمەتبار دەکرێت بە پێشێلکردنی یاساکانی جەنگ و کردنە ئامانجی شوێنی هاوڵاتییانی مەدەنی.