وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ”دڵنیایی دەدات” و دەڵێت، دابەشکردنی مووچە له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆژی دووشەممە 14-3-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت “به پێویستی ده‌زانین سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دڵنیابكه‌ینه‌وه كه دابه‌شكردنی مووچه ته‌نانه‌ت له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت”
وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەش دەدات، خشته‌ی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە کە دابەشنەکراون، له پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌ت رۆژانه بڵاوده‌كه‌نەوە.