پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ماوەی 50ساڵە دەنگۆی بونی بنکەی مۆساد لەهەرێم بڵاودەکرێنەوە، بەڵام سەرجەمیان ناڕاستن و هیچ بنکەیەکی مۆساد لە ناو هەولێردا بونی نییە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی 50ساڵە دەنگۆی بنکەی بونی مۆساد بڵاودەکرێنەوە، بەڵام ئەوانە هەموی ناراستن و هیچ بنکەیەکی مۆساد لە هەولێر بونی نییە، بەڵام بنکە و کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە زۆر وڵات بونیان هەیە.
سەبارەت بە سەردانەکەی مستەفا کازمیش رایگەیاند، پێشتر پلانی بۆ دانرابو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بەڵام ئەمڕۆ باس لە هێرشە موشەکییەکەش دەکرێت و چەندین دیداری گرنگیش ئەنجام دەدرێن.
ئاشکراشیکرد، پێویستە عێراق هەڵوێستی هەبێت و سەروەری خاکەکەی بپارێزێت، چونکە وڵاتێک سەروەری وڵاتێکی دیکەی پێشێل کردوە و موشەکبارانی کردوە بەبێ هیچ هۆکارێک.
جەختیلەوەشکردەوە، ئەو هۆکارانەی باس دەکرێن هیچ باوەڕپێکراون نین و بیانو نین بۆ ئەنجامدانی کردەوەی لەو شێوەیە، گریمان ئەو بنکانە بونیان هەیە، بەڵام خۆ زۆر وڵاتی نزیکتر هەن بۆ ئێران کە بنکەی مۆسادیان تێدایە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی لە عێراقدا هەیە، ئەوەی ئێران کردویەتی پێوێرانە پێی.