ئەنچیلۆتی: پێکانی یاریزانەکان مەترسیدارنین

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە پێکانی یاریزانەکانی مەترسیدارنین و نازناوی لالیگاشیان یەکلانەکردوەتەوە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ مایۆرکا لە خولی ئیسپانیا ڕایگەیاند پێویستە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پشکنینی تەواو بۆ پێکانی یاریزانەکان بکرێت بەڵام وادیارە مەترسیدارنین و تا چوارشەممە چاوەڕێی ئەنجامەکان دەکەین.

ئەنچیلۆتی لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی دوپاتیکردەوە لە یاریەکەدا ئاستێکی زۆر بەرزیان پێشکەشکرد و ڕیاڵ مەدرید لەڕووی جەستەییەوە زۆرباش دەردەکەوێت.

لەبارەی بردنەوەی نازناوی لالیگاش وتی: پێشتر یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگم دۆڕاندووە کە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لەپێش تیپی بەرامبەرەوە بووم و هیوادارم ئەوە ڕوونەدات چونکە هیچ شتێک یەکلانەبوەتەوە.

ئەنچیلۆتی ڕاشیگەیاند بینتۆسی ڕاهێنەری توانای جەستەیی یانەکە ڕۆڵێکی زۆر گەورەی هەیە لە پێشکەوتنی یانەکەدا و یاریزانەکان ڕێزێکی زۆری لێدەگرن.

پەیوەندیدار