لە چامپیۆنز لیگ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە مانچستەر یونایتدی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆلدترافۆرد میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کرد.
یاری چوون کە لە یاریگای ئەتلەتیلکۆ ئەنجامدرا بە یەکسانی و بە گۆڵێک کۆتاییهاتبو.
بەڵام لەم یاریەدا ئەتلەتیکۆ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا، گۆڵەکەش ڕینان لۆدی لە خولەکی 41 تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە، ئەتلەتیکۆ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و مانچستەر یونایتد ماڵئاواییکرد.