حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان یادی كارەساتی هەڵەبجە بەرز ڕادەگرێت

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان یادی كارەساتی هەڵەبجە بەرز ڕادەگرێت

ئەمڕۆ 16/03/2022 لەیادی كارەساتی هەڵەبجە لەبەردەم بارەگای حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ئەم یادە بەرز ڕاگیرا.

16/03/1988 ڕژێمی ئەوكاتەی عێراق بە چەكی كیمایی شاری هەڵەبجەی بۆردومان كرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە 5000 هاوڵاتی بێگوناحی ئەم شارە بونە قوربانی بە سەدانی تریش بریندار بوون كە تا ئێستا كارێگەری بەسەریانەوە ماوە.

وەك وەفایەك بۆ گیانی شەهیدانی هەڵەبجە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هەموو ساڵك لەم ڕۆژەدا بە چالاكی جۆراو جۆر ئەم یادە بەرز ڕادەگرێت ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی بەشێكی زۆر لە بەرپرس و كاديرانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەبەردەم بارەگای حزب یادەكە بەرز ڕاگیرا.

پەیوەندیدار