لە ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی ئامادەکاری بۆ لە سێدارەدانی سێ کەس کە تاوانبار بوون بە کوشتنی دوو کەس، بڕیارەکە بەهۆی لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانییەکە هەڵوەشایەوە و ئەو تاوانبارانە ئازاد کران.
بەپێی راپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، 16ی ئادار، لە زیندانی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەکاری کرابوو بۆ لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی عوسمان سەحرایی، سەعید ئارمەند و جەعفەر ئیسماعیلی کە تاوانباربوون بە کوشتنی دوو کەس، ، بەڵام بە هەوڵی ریشسپی و چالاکوانانی شاری ورمی، بنەماڵەی قوربانییەکان لێیان خۆشبوون و لە دوا ساتەکاندا ژیانیان رزگرارکرا و ئازادکران.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کێشەیە لە گوندی ماوانەی سەر بە ناوچەی تەڕگەوەڕی ورمێ روویداوە، دوو کەس کوژران کە یەکێکیان لە بنەماڵەی ناسراوی رەشید بەگی جەهانگیری بوو.
لە پاش رووداوی کوشتنەکە، سێ کەس وەکو تاوانباری رووداوەکە دەسگیرکران بۆ ماوەی و 33 ساڵ بوو لە زیندانی ورمێدابوون، بڕیاربوو ئەم بەیانییە لەسێدارە بدرێن، بەڵام لە دواساتەکاندا بنەماڵەی قوربانییەکان لێیان خۆشبوون.