پەنابەرێکی کورد لە یۆنان گیانی لەدەستدا

دەزگای لوتکە رایگەیاند، پەنابەرێکی کورد لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەسینا گیانی لەدەستداوە و باڵیۆزخانەی عێراقیش لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە.

شێخ حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان راگەیاند، گەنجێکی کورد بە ناوی عەلا کەریم دوای ئەوەی لە گرتووخانەی کۆریدالۆس لە ئەسینا تەندروستی تێکچووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

رونیشیکردەوە، پەنابەرەکە تەمەنی ٤١ ساڵە و خەڵکی شاری کەرکوکە، ماوەیەکە لە زیندانی کۆریدالۆس لە ئەسینا راگیراوەو دادگایی نەکراوە.

راشیگەیاند، بەرپرسانی گرتووخانەکە باڵیۆزخانەی عێراقیان ئاگادار کردووەتەوە بەڵام تا ئێستا راپۆرتی پزیشکیی لەبارەی ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەی ئاشکرا نەکراوە.

پەیوەندیدار