ئەمەریکا سەبارەت بە موشەکبارانەکەی هەولێر داوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات و دەڵێت: دەبێت هێرشەکەی ئێران ئیدانە بکرێت.
نوسینگەی نوێنەری هەمیشەیی ئەمەریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە؛ واشنتۆن داوای کردوە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوەکە لەسەر موشەکبارانەکەی هەولێر کۆببێتەوە چونکە ئەو هەنگاوەی ئێران پێشێلکارییەکی ستەمکارانەی سەرەوەیی خاکی عێراقە.
واشنتۆن داوای کردوە هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆسەر هەولێر لە ئەنجومەنی ئاسایش ئیدانە بکرێت و ئێران بە بەرپرسیاری هێرشکردنە سەر شوێنی مەدەنی لەقەلەم بدرێت هاوکات ئەنجومەنەنی ئاسایش پشتیوانی لە دیموکراسی و سەروەریی عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر سوپای پاسداران بەرپرسیاریتی موشەکبارانەکەی سەر هەولێری گرتە ئەستۆی خۆیی و ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بە 10 موشەک دو بنکەی ئیسرائیلی لە هەولێر کردوەتەوە ئامانج و سێ ئەفسەری هەواڵگریی مۆساد کوژراون، بەڵام بەرپرسانی هەرێمی کوردستان رەتیان کردوەتە هیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان هەبێت.