چەندین هۆکاری جیاوازهەیە بۆ دروستبونی ئازاری ددان لەوانەش هەستیاری و کلۆربون یاخود هەوکردنی پوك، چەند رێگایەكيش هەیە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو ئازارە بکرێت لە ماڵەوە، لەو رێگایانەش:
خوێواوک (غەڕغەڕەى خوێ):
بەکارهێنانی خوێواوك بۆ غەڕ غەڕەکردنی دەم و ددان لەکاتی ئازاردا، لەوانەیە یارمەتیدەربێ بۆ لابردنی ئەو خواردنەوەی لەسەر ددانەکان یاخود لە نێوانیاندا گیری خواردوە و بەمەش ئازاری ددان ئێشە کەم دەبێتەوە.
سەهۆڵ یاخود جێڵی سارد:
لەکاتی بوونی هەر ئازار لە جەستەدا جێڵی سارد و سەهۆڵ یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات. لەوانەشە بۆ ددان هەمان شت بێت بەجۆرێك گرژی لەو ناوچەیەدا ناهێڵێت و رێگری دەکات لە ئاوسان هەوکردن.
کیسی چای نەعنا :
کیسی چای نەعنا بۆ ماوەیەك جێبهێڵە تاوەکو سارد دەبێتەوە و دواتر لەسەر شوێنی ئازارەکەی دابنێ و پشویەك بە ددانەکە دەدات و فێنکی دەکاتەوە.
سیر
لە رابردوو ئێستاشدا سیر وەکو دژە میکرۆبێك بەکارهاتووە و بەهەمان شێوە بۆ ددانیش بەکتریا لەناودەبات کە دەبێتە کەمکردنەوەی ئازارەکەی.