شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، د. سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، د. مەجید حەمەدەمین ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی ھەولێر،
سالار سەرحەد خەلیفە ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان،
رەوەند غەریب ھەڵەدنی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان. بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی سەرکەوتنی یازدەمین کۆنگرە و هەڵبژاردنی سکرتێر و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی، سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کردو لەلایەن بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ، سەعد خالید جێگری سکرتێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئاراستەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی یازدەمین کۆنگرە.
لە دیداری هەردوولا، جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرایەوە.
لەو دیدارەدا رەوشی سیاسی کوردستان و عێراق باسکرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هاوهەڵوێستی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناخەکە.
ئێستانیوز : بێستون لەتیف