سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرای كرد، لەدوو رۆژی داهاتوودا و پێش نەورۆز موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
سەرچاوەكە بە میدیاكانی وتووە، پێش نەورۆز موچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دامودەزگایانە دابەش دەكەن كە موچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە و پارەی تەواویش بۆ موچە لەبەردەستە، هەوڵدەدەن رۆژی هەینیش موچەی بەشێك لەو شوێنانە بدەن كە ماون و رۆژی شەممە هەموو وەزارەت و دامودەزگاكان موچە وەربگرن.
پێشتریش جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم دڵنیایی دایە فەرمانبەران، كە پارەی پێویست بۆ موچەی مانگی شوبات بەردەستە و دابەش كردنی لە رۆژانی پشووی نەورۆزیشدا بەردەوام دەبێت.
زیاتر لە نیوەی مانگی سێ تێپەڕیوە و تاوەكو ئێستا فەرمانبەران و مامۆستایان موچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، بەهۆی ئەوەشەوە بەشێكی زۆری مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردووە