رۆژی ھەینی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا سەردانی ئیماراتی کرد و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە سەرۆکی سوریا دوای سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆیی وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠١١، سەردانی وڵاتێکی عەرەبی دەکات.
وەک کاردانەوەیەکیش بۆ ئەو سەردانە، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، شەرعیەتدان بە بەشار ئەسەد کە بەرپرسیارێتی بێسەروشوێنبوونی زیاتر لە ١٥٠ ھەزار کەس و ئاوارەبوونی نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکەی لە ئەستۆیە، مایەی نیگەرانییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵەکان بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و سوریا ئیدانە دەکەن.
سەرۆکایەتی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌شار ئه‌سه‌د به سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته ئیمارات و له‌گه‌ڵ محەمەد بن ڕاشد ئالمەکتوم حاکمی دوبەی کۆبوەته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌سه‌ده بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا و یه‌كه‌م سه‌ردانیشه بۆ وڵاتێكی عه‌ره‌بی له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ده‌ستیپێكردوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سوریا، كۆبونه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ حاكمی دوبه‌ی له‌چوراچێوه‌ی پەیوەندیی برایانەی نێوان هەردو وڵاتدایه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، لەدیدارەکەدا باس لەپەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردو وڵات و دیمەنی فراوانکردنی بازنەی هاریکاریی دولایەنە بەتایبەتی لەسەر ئاستی ئابوری و وەبەرهێنان و بازرگانی كرا.