ھاتووچۆی هەولێر پلانی بۆ ڕۆژانی نەورۆز ڕاگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هەولێر پلانی بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی نەورۆز راگه‌یاند و ده‌ڵێت، سەرجەم ڕێگاکان کراوە دەبن بۆچون و هاتنەوە و هیچ ڕێگایەک ناکرێت بەچون بەتەنها، یان گەڕانەوە بەتەنها، هه‌روه‌ها هاتوچۆکردنی بارهەڵگرەکان کە کێشی هەڵگرتنیان لە چوار تەن بەرەو سەرەوە بێت قەدەغەیە بۆ سەیرانگاکان و لەدەروازەکانی شار ڕادەگیرێن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هەولێر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه‌، بەمەبەستی دابینکردنی کەشێکی ئارام و هاتوچۆیەکی سەلامەت بۆ هاوڵاتیان، پلانێکی چەند خاڵی ئامادەکردوە کە بەیارمەتی هێزە ئەمنیەکانی دیكه‌ لە پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی جێبەجێ دەکات.
 

یه‌كه‌م: لەسەرجەم ئەو ڕێگایانەی کە بۆ سەیرانگاکان دەچن بڵاوە بە ئەفسەرو کارمەندانی هاتوچۆ دەکرێت بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ کە ئەوانیش (ڕێگای هەولێر، کەسنەزان  دەربەند)(هەولێر، بەستۆرە، هەنارە) (هەولێر، بەستۆرە، شێخ توراب) (هەولێر، بێستانە) (هەولێر خەبات) (هەولێر، مەخمور) وەهەر ڕێگایەکی دیكه‌ کە ئەگەر هەبێت هاوڵاتیان ڕوی تێبکەن بۆ سەیران، سەرباری ڕێگاسەرەکیەکانی ناوشار و چوڕیانەکان.

دوه‌م: سەرجەم ڕێگایەکان کراوە دەبن بۆچون و هاتنەوە، وەهیچ ڕێگایەک ناکرێت بەچون بەتەنها، یان گەڕانەوە بەتەنها.

سێیه‌م: هاتوچۆکردنی بارهەڵگرەکان کە کێشی هەڵگرتنیان لە چوار تەن بەرەو سەرەوە بێت قەدەغەیە بۆسەیرانگاکان وە لەدەروازەکانی شار ڕادەگیرێن.

چواره‌م: قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیلی دوتایە بۆچون بۆ سەیران بەهەمو شێوەیەک وەتەنها ڕێگا دەدرێت بەجولەکردنی ماتۆڕسکیلی سێتایە، چونکە خەڵکانێکی زۆر بۆ کاسبیکردن، یان وەکو شوێنگرەوەی ئوتومبێل بەکاریان دەهێنن بۆچونە سەیران.

پێنجه‌م: سەرجەم مەفرەزەکان ئامێری پشکنینی مەینۆشیان لەلادەبێت وەپشکنین بۆهەر شوفێرێک دەکەن کەگومانی مەیخواردنی لێبکرێت.

شه‌شه‌م: لەسەرجەم ڕێگایەکان کامێرای چاودێری تیژڕه‌ۆیی گەڕۆک دادەنرێت، سەرباری کامێرە جێگیرەکان، کە ئەو هەنگاوە بۆ ڕێگریکردنە لە دیاردەی تیژڕه‌ۆیی و پێشبڕکێکردن.

حه‌وته‌م: بەدرێژایی ڕۆژ لەڕێگای ڕادیۆی هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان و شۆفێران لەباره‌ی شەقام وڕێگاوبانەکان ئاگادار دەکرێنەوە.

هه‌شته‌م: هێڵی گەرمی هاتوچۆ بە بەردەوام لەخزمەتی هاوڵاتیان دەبێت کە ژمارەکەی (440) وە دەتوانن هاوڵاتیان لەکاتی پێویست و بۆ بەهاناوەچون پەیوەندی پێوەبکەن.

پەیوەندیدار