جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پیرۆز بێت

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی 2722 ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو هاونیشتمانیان دەکەین لە کوردستان و هەندەران، نەورۆز هێمای ڕزگاری و بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری و داگیرکاریە، ڕۆژی هاوهەڵوێستی گەلی كوردستانە. هیوادارین هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی ، هاندەر بێ بۆ درککردن بە هەستیاریی و ئاڵۆزییەکانی ڕەوشە سیاسییەکە و بەرجەستەبوونی هاوهەڵوێستی لە نێوان لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناخەکە، لە ئاستی کوردستان و عێراق .

مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار