حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداری ئاهەنگ و کەرنەڤاڵی پیرۆز کردنی جەژنی نەورۆز و ڕزگاری شاری کەرکوک دەکات

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی 20 ــ 3 لە شاری کەرکوک وەک نەریتی ساڵانە حزبە کوردستانیەکان ئاوێتە لە گەڵ جەماوەری خۆڕاگری شاری کەرکوک ئاهەنگ و کەرنەڤاڵی نەورۆز و یادی ڕاپەڕین و ئازاد کردنی شاری کەرکوک لە دەستی بەعسی فاشیان سازکرد ، کەتێدا وتاری هاوبەشی حزبە کوردستانیە کان خوێندرایەوە و پاشان ئاهەنگ و شایی و خۆشی جەماورە بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە تا درەنگانێ شەو درێژەی کێشا ،لەم ئاهەنگەدا سەرجەم كادیر و ئەندامانی لقی كەركوكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداریان تێدا كرد .

ئامادەكردنی : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار