لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر کلاسیکۆی لە ڕیاڵ مەدرید بردەوە و گەڕایەوە سێیەمی ڕیزبەندی.
لە یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا و لە یاری کلاسیکۆدا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کرد.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی بەرشەلۆنە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و دوو گۆڵیان لە ڕێگای ئۆبامیانگ و ئاراوخۆ تۆمارکرد.
لەتایمی دووەمدا بەرشەلۆنە دوو گۆڵی تریان لەلایەن فێران تۆرێس و ئۆبامیانگەوە تۆمارکرد و یاریەکەیان بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بێبەرامبەر لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پێشەنگی ڕیبەندیدایە، بەرشەلۆنەش گەڕایەوە سێیەمی ڕیزبەندی بە 54 خاڵ.
ئێستانیوز : بێستون لەتیف