لە ئامەد دیدارێک لەسەر پرسی کورد ئەنجام درا

لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی هەدەپە و کەجەدە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە و نوێنەرانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان و یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان و نووسەر و رۆژنامەنووسانی عێراق و تونس و میسر و ئوردن و مغرب کەسانی ئەکادیمی دیدارێک سەبارەت بە پرسی کورد و کێشەکانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام درا.لەو دیدارەدا کە بە نوێنەرایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەریەک لە هیوا سەید سەلیم و نیشتمان کەمال و شاخەوان عەبدولڵا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هێرش قەهار ئەندامی مەکتەبی راگەیاندن ئامادەبوون راو سەرنجی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان پێشکەشی ئامادەبووانی دیدارەکە کرد.

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار