چۆن دەتوانی لە ماوەی پێنج خولەکدا چارەسەری سەرئێشە بکەیت؟

سەرئێشە ئازارێکە لە هەندێک بەشی سەردا دروستدەبێت وەک پێشی سەر، نزیکی چاوەکان، پشتە سەر، ئازارەکەی هەندێک جار زۆر توندە و هەندێک جار کەمترە، ماوەی بەردەوامیشی دەگۆڕێت بەپێی هۆکاری دروستبون، تەمەن، حاڵەتی جەستەیی و دەرونی کە بوەتە هۆی دروستبونی سەرئێشەکە.

ماڵپەری برایتدساید تەکنیکێکی خێرا و کاریگەری بڵاوکردوەتەوە بۆ چارەسەر و بنبڕکردنی سەرئێشە، ئەویش “ئاکیوپرێشەر”ە، کە جۆرێکی مەساجکردنە، کاریگەری زۆر باشی هەیە لە چارەسەرکردنی سەرئێشە.

چۆن مەساجی “ئاکیوپرێشەر” بکەیت؟
سەرەتا هەوڵبدە پشو بدە و ئارامبە، لەبارێکی ئاسودەدا بوەستە، مەساجەکە کاتی زۆری ناوێت، بەگشتی لە نێوان 30 بۆ 1 خولەکی پێدەچێت بۆ هەر شوێنێک، بەنەرمی پەستان دەخەیتە سەر شوێنی دیاریکراو و بەشێوەی بازنەیی دەستت دەجوڵێنیت، سەرئێشەکەت لە ماوەی 5 بۆ 10 خولەک نامێنێت.

شەش شوێنی سەرەکی هەیە بۆئەوەی مەساجی بۆ بکەیت:

1. لە نێوان برۆکان، لەو خاڵەی دەکەوێتە نێوان ئێسکی لوت و ناوچەوان، ئەو خاڵە بەرپرسە لە نەهێشتی ماندوێنی چاو.

2. خاڵی خوار دەستپێکی برۆ، یارمەتی چارەسەری ئاوی لوت دەدات و بینایی چاوەکان باشتردەکات، بۆماوەی 1 خولەک پەستانی بخەرە سەر یان مەساجی بکە.
3. خاڵی یەکگرتنی نێوان کونەلوت و چاو، ئازاری سەر و ددان کەمدەکاتەوە، چارەسەری سترێس دەکات.
4.دو خاڵی ناوەڕاستی پشتی سەر، کە دەکەوێتە نێوان گوێ و دەستپێکی بڕبڕەی پشت، لوت تێزان ناهێڵێت، ئازاری چاو و گوێ کەمدەکاتەوە، چارەسەری لا سەرئێشە و سەرئێشەی توند دەکات.
5. ئەم خاڵە دەکەوێتە 2-3 سانتیم لە سەرو لاجانگەکانەوە، پەستان خستنە سەر ئێرە سەرئێشە چارەسەر دەکات و ماندوبونی چاوەکان کەمدەکاتەوە.
6. خاڵی نێوان پەنجە گەورە و پەنجەی شایەتومان، چارەسەری ئازاری پشت، ئازاری دان و گرژی ماسولکە دەکات.

پەیوەندیدار