بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی 6 هەزار مووشەکی دیکە بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت، ئەمەش وەک هاوکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوپای رووسیا.
جۆنسن، لەمیانی بەشداریکردنی لە لووتکەی ناتۆ و G7 لە برۆکسل گوتی: “بەریتانیا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی، کار دەکات بۆ زیادکردنی پشتیوانی سەربازی و ئابووری بۆ ئۆکرانیا”.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گوتیشی: “لەندەن جگە لە مووشەکەکان، بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند هاوکاری سوپای ئۆکرانیا دەکات”.
هاوکات سەرچاوەیەک ئاشکرای کردووە، ئەڵمانیا پلانی داناوە 2000 مووشەکی دژە تانکی دیکە بنێرێتە ئۆکرانیا. پێشتر ئەڵمانیا هەزار مووشەکی دژە تانک و چەند جۆرە مووشەکێکی دیکەی وەک هاوکاری بۆ شەڕ دژی رووسیا داوەتە ئۆکرانیا.
ئاماژە بەوەشکراوە، وڵاتی سوید 5 هەزار چەکی دیکە دژە تانک بۆ ئۆکرانیا رەوانە دەکات.
پێشتر ئان لیندە، وەزیری دەرەوەی سوید، راگەیاندبوو: ” 5 هەزار چەکی دژە تانک بۆ ئۆکراینا دەنێرین