بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و گشت هێزە ئەمنییەكانی تری هەولێری پایتەخت بۆ ڕۆژانی نەورۆز دایانڕشتبو، سەركەوتو بو.
عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، “لە سێ رۆژی جەژنی نەورۆزدا، جیاواز لە جەژنەكانی پێشوتر، هاوڵاتیان و گەشتیاران لەوپەڕی ئارامیدا جەژنیان پیرۆز كرد و، لە ناوشار و سەیرانگاكانیشدا، سەروماڵیان پارێزراو بو.
ئاماژهی بهوهشكرد، “سەركەوتنی ئەو پلانە ئەمنییەی دانرابو، جێگەی دڵخۆشییە كە ئەو جەژنەش بە سەلامەتی و بێ كێشە بەڕێوەچو، ئێمەش وەك هەمیشە پارێزەری سەر و سامانی هاوڵاتیانین و خۆمان بە خزمەتكاری راستەقینەیان دەزانین”.
وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەكردوە، “بەپێی ئامارەكانی لەماوەی 15ی ئازارهوه تا ئێستا، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و سلێمانییان كردوە كە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هاتون”.
وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار ئەوەشی خستوەتەڕو، لە ماوەی چەند ڕۆژی پێش هاتنی جەژنی نەورۆزدا، هەڵمەتێكی فراوانییان لەسەر ئاستی هەمو كوردستان بۆ خاوێنكردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان جێبەجێ كرد و ئەم هەڵمەتەش لە دوای جێهێشتنی گەشتیاران لەو شوێنانە بەردەوام دەبێت.