سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی شاری كەركوك دەكات

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی 24 ــ 3 هاوڕێ (بەڵێن عەبدوڵا ) سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەیاوەری هـاوڕێیان بێکەس قادرئەندامی مەكتەبی سیاسی و زیتۆ ئیسماعیل ئەندامی مەکتەبی ڕێکخست سەردانی شاری کەرکوکیان کرد و لە بارەگای لقی کەرکوک بە گەرمیەوە لەلایەن ستاف و کادیرانی لق پێشوازیکران .

پاشان لە کۆبونەوەیکی فراواندا هاوڕێ سکرتێری حزب تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکە و پاشان ڕەوشی سیاسی و تێڕوانینی حزبی بۆ ڕووداوەکان باسکرد و دوواتر باسی کارەکانی کۆنگرەی 11ی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانى کرد و بەرنامەی کاری داهاتوی حزبی بۆ کادیران شیکردەوە .

دوواتر دەست خۆشی لە بەرپرس و کادیرانی لقی کەرکوک کرد و لەلایەن بەشداربووانی کۆبونەوە کە پرسیار و ڕەخنە و پێشنیار کرا و بە وتەی ( شوان محمد) بەرپرسی لقی کەرکوک کۆتایی بە کۆبونەوە کە هات.

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار