میسی بەبێ کێشە ڕاهێنانەکانی ئەنجامداوە و بەشداریکردنی بەشێوەیەکی سەرەکی لە یاری داهاتوودا لەئارادایە.
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بەهۆی نەخۆشکەوتنەوە لە دوایین یاری یانەی پاریس سان جێرمان لە خولی فەڕەنسا بێبەش بوو، بەڵام چوارشەممە بەشێوەیەکی سروشتی بەشداری ڕاهێنانە کۆمەڵەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کردووە.
بەمەش کاپتنەکەی تانگۆ نزیکبووەتەوە لە بەشداریکردن بەشێوەیەکی سەرەکی لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ڤەنزوێلا لە جەولەی پێش کۆتایی پاڵاوتنی ئەمریکای باشور بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر، کە سبەی شەو بەڕێوەدەچێت.
لیۆنێل میسی سێشەممەی ڕابردوو گەیشتووەتە ئەرجەنتین و لە بارودۆخێکی باشدا دەرکەوتووە و ورەیەکی بەرزی هەبووە.
بڕیارە ئەرجەنتین ئەمڕۆش لە ئامادەکاریەکان بەردەوامبێت و دواتر لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە کۆنفرانسی ڕۆژنامەنوسی لەسەر یارییەکە ئەنجام دەدات.