هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵا لەگەڵ لقی هەولێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ٢٤-٣-٢٠٢٢ ھاوڕێ(بەڵێن عبداللە) سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و ھاوڕێ(شاخەوان عبداللە) ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی ھاوڕێ(ھەڤاڵ عبداللە) بەرپرسی لقی ھەولێر و ھاوڕێ (فەرھاد مەنتک) جێگری بەرپرسی لقی حزبمان سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی(لقی ھەولێر) یان کرد .
سەرەتای کۆبونەوەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد.
ھاوڕێ(بەڵێن عبداللە) باسی بارودۆخی سیاسی عێڕاق و ناوچەکە و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی ھەرێمی کورستانی کرد.


دواتر باسی باروگوزەرانی خەڵکی کرد کە پێویستە حکومەتی ھەرێم دەست لە ناشەفافیەت و گەندەڵی ھەڵبگرێت و مووچە لەکاتی خۆیدا دابەش بکات،چونکە خەڵکی کوردستان لەدۆخێکی زۆر خراپدایە بۆ مافە سەرەتاییەکانی خۆی دەبێ نۆرە بگرێت،لە ھەموو سێکتەرەکان کەم و کوڕی زۆرھەیە.
تەورەرێکیتری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە بارودۆخی ناوەخۆیی حزب و کارەکانی داھاتومان،ھاوڕێیان بە سەرنج و تێبینیەکانیان کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار