بۆچی بە پشیلە دەڵێن حەوت رۆح

لە فەرهەنگی زۆربەی وڵاتاندا نازناوی (پشیلەی حەوت رۆح) هەیە هۆكارەكەشی نەرمی ماسولكەی دەست و قاچ و جەستەیەتی كە توانایەكی لە رادەبەری هەیە بۆ بازدان و نوشتانەوەو راكردن، پشتی پشیلە جومناستیكییەو وەك سپرینگ وایە (250) بڕبڕەی هەیە (44) ی لەهی مرۆڤ زیاترە، لەكاتی كەوتنە خوارەوەو بازدان هیچی لێنایەت، ئەمە لە شارستانیەتەكانی فیرعەونی و چینی و ئەغریقییەكانیشدا باسكراوە، لە ئاینی كریستیاندا وا باوبووە پشیلەی رەش بۆ بەخت و چاوەزار باشە، مردنی بە زەحمەتی پشیلە لە ئەدەبیاتی زۆر لە گەلانی جیهاندا هاتووەو ئەو گیاندارە شتێكی لەوانی دی زیاترەو سەرسامی مرۆڤ پێی وایكردووە نازناوی حەوت رۆحی لێ بنرێت.

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار