سبەی شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق کۆدەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش کارنامەی کۆبوونەوەکەی سبەی بڵاوکرایەوە.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوێکدا کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی شەممەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بڵاکردەوە، بەپێی نووسراوەکە دانیشتنەکە بە خوێندنی ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەست پێ دەکات و پاشان هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام دەدرێت.
هەر بەپێی نووسراوەکە بڕیارە کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی سبەی شەممە دەست پێ بکات.
ئێستانیوز : بێستون لەتیف