تەندروستى جیهانى ئاشکراى دەکات؛ لەسەرەتاى هێرشى روسیاوە بۆسەر ئۆکرانیا، تائـێستا (72) ناوەندى تەندروستى بەئامانجگیراون کە تێیدا (71) کەس گیانیانلەدەستداوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیھانی، رایگەیاند: ھێرشەکانی سوپای روسیا بۆسەر ئەو ناوەندانەی کە لە ئۆکراینا خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش دەکەن، بۆ (72) ناوەند بەرزبووەتەوە.
تەندروستى جیهانى ئاشکراشى کردووە، ئەم ھێرشانە گیانلەدەستانی (71) کەس و برینداربونی (37) کەسی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رێكخراوهكه، (56) لهو ھێرشانە لە رێگەی چەکی قورس و (12) یان لە رێگەی چەکی کەسییهوە ئەنجامدراون و ھێرشەکانی دیکش لە جۆری دەستبەسەرداگرتن و تێکدەرانە بووە.
ئەوەش راگەیەندراوە کە ھێرشەکان تا ئێستا کاریگەری لەسەر باڵەخانەی (58) ناوەندی تەندروستی، (11) ئۆتۆمبێلی تەندروستی، ھەشت گواستنەوەی پێداویستیی پزیشکی و یەک عەمباری ھەڵگرتنی پێداویستیی پزیشکی ھەبووە.
ئێستانیوز- زۆزک