لەیەکەمین لێدوانی دوای دواخستنی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار موقتەدا سەدر سوپاسی ئەو فراکسیۆنانەی کرد کە ئەمڕۆ ئامادەی کۆبونەوەکە بون و رایگەیاند ناگەڕێنەوە بۆ”تێکەڵەی عەتارەکان”.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر تویتێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، سوپاسی ئەو فراکسیۆنانە دەکەم کە بەشداری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بون، ئەوان هەڕەشە کاری تێنەکردن و بەدەستکەوت هەڵنەخەڵەتان.
رونیشیکردوەتەوە، ناگەڕێینەوە بۆ “تێکەڵەی عەتارەکان” ئێوە سەلماندتان کە شوێنێک بۆ پشکپشکێنە نەماوە، ئەمە جوانترین ئاوازی عێراقییە نە خۆرهەڵاتییە نە خۆرئاوایی.
داوایشیکردوە، رۆژی چوارشەممە بەڵێنەکانتان نوێبکەنەوە کە پاشکۆیەتی رەتبکەنەوە بۆ لەناوبردنی گەندەڵی و شوێنکەوتن و رێکەوتن.
ئێستانیوز- زۆزک