هێزێکی ئەمنی زۆر لە شەقام و کۆڵانەکانی ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت بڵاوکراوەتەوە و ناوچەکەش بە روی هاوڵاتییاندا داخراوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزێكی زۆری ئەمنی لە شەقامەكانی ناو شاری بەغدا و دەورووبەری ناوچەی سەوز بڵاوەی پێكراوە و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بڕیارە پاش كەمێكی دیكە كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، كە لە ئێستادا بۆتە جێگەی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان و بەسەر دوو بەرەدا دابەشی كردووە، كە بەرەیەكیان بەناوی (ڕزگاری نیشتمان) لەلایەن سەدر و بارزانی و حەلبوسی پێكهێنراوە و دەیانەوێت ئەمڕۆ كۆبوونەوە بكرێت و بەرەكەی دیكەش بەناوی (چوارچێوەی هەماهەنگی) لەلایەن شیعەكانەوە و لەگەڵیشیاندا یەكێتی بایكۆتی كۆبووەوەكەیان ڕاگەیاندووە.
هەریەكە لە یەكێتی و پارتی بەسەر دوو بەرە عێراقییەكەدا دابەش بوون بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار، كە هەریەكەیان بە كاندیدی جیا بەرهەم ساڵح (یەكێتی) و ڕێبەر ئەحمەد (پارتی) بەشداری دەكەن.