چوارچێوەی هەماهەنگی: كۆبونەوەی ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكست دەهێنێت

سوهەیلە سوڵتانی پەرلەمانتار لەسەر پشكی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، دڵنیان لەوەی كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی رێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار شكستدەهێنێت.
سوهەیلە سوڵتانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، دوای رونبوونەوەی سەرجەم ناوەكان بۆ هەموو لایەك چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیە بۆ هەر دانوستانێك، دڵنیان لەوەی كە هەوڵی تێپەڕاندنی پاڵێوراوی هاوپەیمانی سێقۆڵی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار شكستدەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەرگای چوارچێوەكە كراوەیە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رێگەگرتن لە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز بەشێوەیەك سەرجەم لایەنەكانی تێدا بێت و هەوڵی بەرژەوەندی عیراق و عیراقیەكان بدات.
هاوپەیمانی سێقۆڵی كە لە “تەیاری سەدر و بەشێكی سونەكان و پارتی دیموكراتی كوردستان ” پێكدێت هەوڵی ئەوە دەدەن، ئەمڕۆ كۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدەن و رێبەر ئەحمەد پاڵێوراوی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هەڵبژێرن، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و چەندین كوتلەی تر ئامادەی دانیشتنەكە نابن.

پەیوەندیدار