چین مردنی 141 كه‌سی له‌كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌کە ڕاگه‌یاند

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی چین مردنی 132 سه‌رنشین و تیمێكی فڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی چین پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌ 21ی ئه‌م مانگه‌ له‌ نزیك شاری وۆژۆو كه‌وته‌ خواره‌وه‌.
 
هو چینگیانگ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای فڕۆكه‌وانی شارستانی چین رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كیان له‌ جۆری بۆینگ-737 كه‌ 21ی ئه‌م مانگه‌ له‌ وۆژۆو كه‌وته‌خواره‌وه‌، 123 سه‌رنشین و 9 ئه‌ندامی تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌ڵگرتبو، دوای به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت سه‌رجه‌میان مردون. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له‌ڕێگه‌ی پشكنینی DNAه‌وه‌ ناسنامه‌ی 120 كه‌س له‌سه‌رنشینه‌كان ناسراونه‌ته‌وه‌، پێشتریش یه‌كێك له‌ سندوقه‌ ڕه‌شه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌”. 

ده‌یان خێزان چه‌ند ڕۆژێكه‌ چاوه‌ڕێی هه‌واڵی چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تیمی رزگاركردنی چین به‌ چڕی له‌ناو دارستانه‌كان له‌لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوندان بۆ دۆزینه‌وه‌یان و ئاشكراكردنی چاره‌نوسیان.

پێشتریش، سه‌رۆك كۆماری چین داوایكرد به‌زوترینكات هۆكاره‌كانی ڕوداوه‌كه‌ دیاری بكرێت و تیمێكی حكومه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تی لیو هێی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕوداوه‌كه‌ كرد.


21ی ئه‌م مانگه‌ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی CCTV باسی له‌وه‌كردوه‌، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به‌ هێڵی ئاسمانی “چاینا ئیستێرن” له‌ جۆری بۆینگ-737 و له‌ نزیك شاری “وۆژۆو” به‌ 133 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌.
فڕۆكه‌كه‌ دوای گه‌یشتن به‌ شاری “وۆژۆو”په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ھێڵی ئاسمانی رۆژھه‌ڵاتی چین له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ جگه‌ له‌و 133 سه‌رنشینه‌ 9 كه‌سی تیمی فڕۆكه‌كه‌ بون.

ئێستانیوز- زۆزک

پەیوەندیدار