ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگه‌یاند، جارێکی تر دەسەڵات لەجیاتی وەڵامدانەوەی داخوازییە رەواکان، لەڕێگەی بەڕێوەبەری پەروەردەکانەوە پەناده‌بات بۆ “هەڕەشەو ترساندن”.
ئاوێنە: ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، “بەداخەوە جارێکی تر دەسەڵاتی شکست خوارد‌و لەجیاتی وەڵامدانەوەی داخوازییە رەواکانی مامۆستایان لەڕێگەی بەڕێوەبەری پەروەردەکانەوە پەنای بردەوە بۆ هەڕەشەوترساندن بۆ شکاندنی بایکۆت و بەزۆر بردنەوەی مامۆستایان بۆ ناو ناوەندەکانی خوێندن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “زمانی هەڕەشە بەهیچ شێوەیەک مامۆستایان سارد ناکاتەوە لە هەڵۆێستەکانیان و ئەو جۆرە هەڕەشانە خزمەت بە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن ناکات، مامۆستایان دڵنیا دەکەینەوە بەدواداچونی تەواو دەکەین بۆ ئەو جۆڕە هەڕەشانە و ڕێگە نادەین شکۆ و ڕێز و داوای ڕەوای مامۆستایان پێشێل بکرێ”.
مامۆستایانه‌وه، له پارێزگای سلێمانی جگه له خوێندنگه ئه‌هلییه‌كان و پۆله‌كانی 9 و 12 خوێندنی قۆناغه‌كانی دیكه راگیراون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه هه‌مو 25ی مانگێك ده‌ستبكات به دابه‌شكردنی موچه، به‌ڵام هێشتا دیارنیه كه‌ی موچه‌ی مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت، له‌كاتێكدا چه‌ند رۆژێكه كه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات كۆتایی هاتوه.