سەرلەئێوارەی ئەمرۆ 27/3/2022 لەهۆڵی ئوتێل رامادا لەشاری سلێمانی لەلایەن گەنجانی بوێرو بەپشتگیری رێکخراوی NED ئەمەریکی کۆبونەوەیەک بۆ لایەنە سیاسیەکان ئەنجام درا ، بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر پرسی دەستوری هەرێم و تێروانین و پرۆژەی حیزبەکانی باشور لەسەر ئەو پرسەو هۆکاری ئەوەی بۆچی دەستوری هەرێم تا ئێستا نەخراوەتە بەر راپرسی جەماوەری و نەبۆتە ئەمری واقع .
هاورێ بەختیار مستەفا بەرپرسی راگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانى كوردستان بەنوێنەرایەتی حزب بەشداری كۆبوونەوەكەی کردو تیایدا تێروانینی حزبی زەحمەتکێشان و پێشنیارەکانی حزبی بۆ پرۆسەی دەستوری هەرێم خستەروو.
رایگەیاند کەبەداخەوە هەتا ئێستا خواستی راستەقینە بۆ ئیقرار کردنی دەستوری هەرێم لەلایەن حیزبەکانی دەسەڵاتەوە نابینن و وتیشی پرسی دەستور بۆ هەرێم زۆر گرنگە و دەبێتە سەرەتای چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و دەستاو دەستکردنی دەسەڵات ، بەڵام لەبوونی دەستور گرنگتر ئەوەیە دەستور لەلای هەمووان جێگای رێز بێت و سەروەری و یەکسانی و خۆشگوزەرانی وچارەسەر کردنی ناوچەدابرێنراوەکانی لەگەڵ بەغدا لەخۆبگرێت ،
هەروەک وتیشی ئێمە وەک حزبی زەحمەتکێشان نەک دەستورێکی عیلمانی بەڵکو دەستورێکی سێکۆلار و مەدەنی دەخوازین و دەمانەوێت لەسایەی دەستوردا سەرجەم کوردستانیان یەکسان بن لەروی یاسایی و ژیان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و رێز گرتن لەسەرجەم نەتەوەو ئاین و مەزهەب وهتد… هەروەک ئاماژەی بەوە کرد کەلەعێراق و ئێران و زۆر جێگای تر دەستور بونی هەیە ، بەڵام کارکردن بەدەستور و رێزگرتن لەو دەستورە بونی نیە ، دادگای فیدراڵی لەسەر بنەمای بەش بەشێنەی حزبی و رێککەوتن پێکهێنراوە نەک هەڵقوڵاوی یاساناسەکان و کەسانی پسپۆرو نیشتمانی بۆیە هیچ لەو جۆرە دەستورە چاوەروان ناکرێت ، بۆیە لەکوردستانیش ئەگەر دەستور لەسەر بنەمای محاسەسەو رێککەوتن و فرت و فێڵ و رێز نەگرتنی دەستور بێت و دادگای باڵا هاوشێوەی ئەوەی بەغداد بێت و لەژێر کاریگەری سیاسی و حزبە سیاسیەکاندا بێت نەبونی باشترە.
هاوکات هاورێ بەختیار تێروانینی حزبی زەحمەتکێشانی بۆ دەستور پێشکەش بەرێکخراوی گەنجانی بۆێر کرد، هاوکات لایەنە سیاسیەکانی تریش تێروانینی خۆیان بۆ دەستور خستەرو کەبریارە هەمووی کۆبکرێتەوەو لەداهاتودا وەک هەوڵی رێکخراوەکە بۆ پرۆژەی دەستوری هەرێم بخرێتە روو کەپێشتریش لەو بوارەدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە.
ئێستانیوز: بێستون لەتیف