شاندی باڵای حزبی شیوعی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و پیرۆزباییان لە سەرکەوتنی یازدەمین كۆنگرەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان کرد.
لە دیداری هەردوولادا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی سیاسی عێراق و کوردستان کرا. هەردوولادا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەدەنگەوەچوونی داخوازییەکانی خەڵک و چەسپاندنی حوکمڕانیەکی دادپەروەرانە و نەهێشتنی قۆرخکاریی و ناعەدالەتیلە کوردستان.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی یەیوەندییەکانی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و حزبی شیوعی کوردستان کرایەوە.
ئێستانیوز- زۆزک